Kurdiska/کوردی

شارەوانییەک بەم جۆرە لەکاردایە


شارەوانی کارڵستاد ڕۆژگاری چاک بۆ دانیشتوانی کارڵستاد دەڕەخسێنێت

شارەوانیی کارڵستاد گرنگترین کاری هەیە. دەتوانرێت بگوتریت کە شارەوانییەکە کار بۆ وەبەرهێنانی  ڕۆژانی چاک بۆ دانیشتوانی کارڵستاد دەکات.  

شارەوانییەکە کار بۆ ئەوە دەکات کە هەموو کەسێک ئاوی ناوماڵی هەبێت. کە پاسەکان لە گەڕدا بن و پاسکیلەڕێی باشمان هەبێت و قوتابخانەیەکیش کە قوتابییەکان تیایاندا دڵئارام بن و پێشبکەون. پیر و کەمئەندامانیش پلەی جۆرە ژیانیانێکی بەرزیان هەبێت و نیشتەجێیەکی  دڵنیا و جووڵەدەریش. 

شارەوانییەکە شارەکە دروستدەکات و نەخشەکاریی بۆ دەکات و ئەوەش ڕەچاودەکات کە شارێک بێت بۆ هەمووان و شارێکیش بێت شتی خۆشی تیادا ڕووبدات ــ بۆ نموونە مۆسیقا، خۆشڕابواردن و ڕۆشنبیری. 

شارەوانی کارڵستاد ئەرکی بەشێکی گەورە لە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی لە ئەستۆدایە کە لە شارەوانییەکەدا هەن. بەشێک لە ئەرکەکان پێویستە هەموو شارەوانییەکان جێبەجێیان بکەن، و بەشێکی تریشی بە ئارەزووی شارەوانییەکەیە بیکات یان نەیکات.

 شارەوانی لەلایەن ئەو سیاسەتمەدارانەوە بەڕێوەدەبرێت کە بە چوار ساڵ جارێک ڕاستەوخۆ لەلالەین هاووڵاتییە کانی دانیشتووی شارەوانییەکەوە هەڵدەبژێردرێن. سیاسەتمەدارەکان پێشیاندەوترێت هەڵبژێردراوە متمانەپێدراوەکان

ئەنجومەنی شارەوانی و دەستەی بەڕێوەبەری شارەوانی

سەرکردایەتیە سیاسییەکەی شارەوانیی کارڵستاد پێکهاتووە لە ئەنجومەنی شارەوانی و دەستەی بەڕێوەبەری شارەوانی.  

ئەنجومەنی شارەوانی بڕیارە گشتییەکان دەدات و دەستەی بەڕێوەبەر و لیژنەکان دادەنێت، ئەمانیش کارە پێشهاتووەکان بەردەوام بەڕێوەدەبەن. دەستەی بەڕێوەبەری شارەوانی ئەرکی جێبەجێبوونی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی شارەوانی لە ئەستۆدایە.  

لیژنەکان پێکهاتوون لە کەسە هەڵبژێردراوە متمانەپێدراوەکان   

شارەوانیی کارڵستاد ١٣ لیژنەی سیاسیی هەیە جگە لە دەستەی بەڕێوەبەری شارەوانی. لیژنەکان لە کەسە هەڵبژیردراوە متمانەپێدراوەکان پێکدێت، کە لەلایەن ئەنجومەنی شارەوانییەوە دادەنرێن. ئەرکی هەر لیژنەیەک جۆرەکاری خۆیی لە ئەستۆدایە. 

گرنگترین ئەرکی لیژنەکان بەدیهێنانی ئامانجە گشتییەکانە، کە ئەنجومەنی شارەوانی بڕیاری لەسەر داون، هەر لیژنەیەک بەپێی جۆری کاری خۆی. 

بەڕێوەبەرایتەتییەکان لە کاربەدەستانی دامەزرێنراو پێکهاتوون

لیژنەکان بەرپرسیارن لە بەڕێوەبەرایەتییەکان، هەشت بەریوەبەرایەتی هەن، هەروەها دائیرەی سەرۆکایەتیی شارەوانیش هەیە کە گوێڕایەڵی دەستەی بەڕێوەبەری شارەوانییە .

بەڕیوەبەرایەتییەکان پێکهاتوون لە کاربەدەستانی دامەزرینراو. ئەوانە ئەو کارانە جێبەچێ دەکەن کە هەلبژێردراوە متمانەدارەکان بڕیاریان لەسەر داون. بەریوەبەرایەتییەکان هەریەکەیان وەک لیژنەکان جۆرەکاری خۆیان هەیە.

Har du synpunkter på den här sidan, tar vi tacksamt emot dem. Fyll i formuläret nedan och dina synpunkter skickas till ansvarig för sidan. Om du anger din e-postadress kan vi ge återkoppling. Tack för att du hjälper oss att skapa en bättre webbplats.

Uppdaterad den