Kurdiska/کوردی

مەڵبەندی گەشەکردنی شارەوانیی کارڵستاد ڕێپیشاندەری کۆمپانیای هەی

 ڕێپیشاندەرەکانی کۆمپانیا یارمەتی تۆی خاوەن کۆمپانیا دەدەن

ئایا تۆ خاوەن کۆمپانیایت و دەتەوێت بزانیت چ یارمەتییەکت بۆهەیە لە شارەوانیی وەربگریت؟ یان ئایا بە نیازیت کۆمپانیایەک لێرە لە کارڵستاد دابمەزرێنیت؟ دەتەوێت یەکێک لە سیاسەتمەدارەکانی کارڵستاد ببینیت و باسی ئەو کارەی بۆ بکەیت کە دەتەوێت بیکەیت؟ 

کاری ڕێپیشاندەرانی دامەزراندنی کۆمپانیا ئەوەیە پەوەندیی نێوان ژیانی ئابووری ( بازاڕی ئابووری) و شارەوانی ئاسان دەکەن. یارمەتیی کۆمپانیا دەدەن سەبارەت بە خۆدامەزراندن و گەشەکردنیان. ئامانجیشی ئەوەیە پێویستییەکانی تۆ وەک خاوەن کۆمپانیا لە چەقی کارەکانیدا بێت و لە پێناوی بارچاکیی ژیانی ئابووری و هەمەرەنگدا لە هەموو شارەوانی کارڵستاددا کاردەکات.     

ڕیپیشاندەری کۆمپانیا هەفتانە لەگەڵ یەکێک لە سیاسەتمەداران سەردانی چەندەها کۆمپانیا دەکەن بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی قووڵتر پەیدا بکەن سەبارەت بە کاروباری ڕۆژانەی خاوەن کۆمپانیاکە. ئەگەر تۆ دەتەوێت ئێمە بەتایبەتی سەردانت بکەین بفەرموو پەیوەندیمان پێوە بکە.

سانا ئەندەرسۆن، تەلەفۆن: ٩٨  ١٢ ٥٤٠ــ٠٥٤ sanna.andersson@karlstad.se

ئولڕیکا هێنریکسۆن، تەلەفۆن: ٢٩ ١٠ ٥٤٠ــ٠٥٤ ulrika.henrikson@karlstad.se

Har du synpunkter på den här sidan, tar vi tacksamt emot dem. Fyll i formuläret nedan och dina synpunkter skickas till ansvarig för sidan. Om du anger din e-postadress kan vi ge återkoppling. Tack för att du hjälper oss att skapa en bättre webbplats.

Uppdaterad den