سۆرانی/Sorani

حەوزی مەلەی سوندستابادێت ــ ڕابواردنێکی خۆشی مەلەکردن جگە لە شتە ئاساییەکانی تر.

ئایا دەتەوێت یاری بکەیت، ڕاهێنانی وەرزشی بکەیت یان رابواردنێکی خۆش بەسەربەریت؟ لای ئیمە لە سوندستابادێت لە کارڵستاد پێویستناکات لێیان هەڵبژێریت. بەگەرمی پێشوازیت لێدەکەین.

سوندستابادێت دروستکراوێکی بە تەواوی نوێیە کە بۆ هەمووان دەستدەدات: بۆ لاوان و پیران، بۆ بزێو و هێمنان، بۆ هاتوچۆکەرانی هەمیشەیی یان میوانانی کاتی. لە حەوزی مەلەکەدا تەمەنت هەرچەندێک بێت هەناوت دەکەوێتە تەزووی خۆشی.  بتەوێت ڕاهێنان بکەیت سێ دانە حەوزی مەلە و ژمناستگەیەکی تازەبابەتی تیادایە.  ژوورێکی حەمامی تیادایە.  بەشێکی نایابی حەوانەوەی هەیە کە بریتییە لە مێرگێکی ئاسوودە بەخش بە حەمامێکی قەدیمیانەوە. دووشی جۆراوجۆر، حەوزی بە بڵقەبڵق و سۆنای ئاوگوف. لێرە کەڵک لە هەندێک شتی زیاتریش وەردەگریت ــ شەربەتی تازەتام، خۆراکی خۆش و دانیشتن لە تەلاری دیمەنبەریندا.                           

حەوزی ڕابواردنی یاری و وازی، کە مرۆڤ تەمەنی هەرچەندێک بێت هەناوی تیادا دەکەویتە تەزووی خۆشی. دوو خلیسکانێی بەتافی تیادا هەیە. تاڤگە، دیواری پیادا هەڵزنان. حەوزی دەرەوە بە ئاوی خوڕەوە و حەوزی منداڵان بە ئاوی گەرمترەوە بۆ منداڵە هەرە وردەکان. سەرەڕای ئەوەش کافیتێریایەکی تیادایە بەخزمەت پێشکەشکردنەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوەیت بۆ یاریکردنی زۆرتر وزەیان زیاتر بێت. ئەو تەمەنەی ئامۆژگاری دەکرێت بۆ بەکارهێنانی خلیسکانێ ٧ ساڵانە.                                

حەوزی مەلە و ژمناستگە                                                       

دەتەوێت ڕاهێنان بکەیت،سێ دانە حەوزی مەلە هەیە و ژمناستگەیەکی تازەبابەت. لە حەوزەکاندا جگە لە جێگایەکی فراوان بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت مەلەوانی بکات ڕیزێک لە چالاکیی پێشکەشدەکەین، وەک ژمناستیکی ناوئاو، مەلەی زکپـڕان، مەلەی ساوایان، یۆگای ناوئاو و خولی کروال بۆ گەورەسالان.           

                

بەشێ حەوانەوە

بەشی حەوانەوەکەمان مێرگێکی ئاسودەبەخشە کە دەوانیت تیایدا کەڵک لە خۆشی وەربگریت، ئاسوودە بیت و هاودەمی بکەیت. لێرە جگە لەوانەش دەتوانیت مەلەوانی بکەیت، بۆنی لیمۆــ و گوڵی لاڤێندێل لە سۆنای ئاوگوفدا، لە ژووری حەمامەکەشدا بەردەمەرمەڕێکی گەورەی تیادایە کە ٥٠ پلە گەرمە، یان لە هەڵمی سۆنادا ئەرەق بکەوە. لە ژووری هەتاودا دەتوانیت کەڵک لە تیشک وەربگریت تێکەڵاو بە دەنگی هاژەی شەپۆل و دیمەنی گۆمی ڤێننەرن. لە دووشەکانی لایەوە بەپێی ئارەزووی مرۆڤ، یان لەژێر بارانی ناوچە گەرمەکاندا یان سەتڵێک سەهۆڵاوی ساردت پیادا دەڕژێت. لە سۆنای بە دار گەرمکراوەوە ڕاستەوراست دەتوانیت خۆت بگەیەنیتە درەوە بۆ ناو حەوزی ئاوی بە بڵقەبڵق، بەدەم تەماشاکردنی دیمەنی سوندسشێرنەوە کافێ شێللان خۆراکی خۆش و شەربەتی تازەتام دەخاتە بەردەست. دەتوانیت هاوکارەکانت یان کڕیارەکانت بهێنیت بۆ بەشی حەوانەوە دەربارەی کاروبار کۆبوونەوەیەکی جیاواز بڕەخسێنن یان کۆنفرانسێکی نیوەڕۆژی بگرن بە ڕۆبی مەلەکانتانەوە.  

Har du synpunkter på den här sidan, tar vi tacksamt emot dem. Fyll i formuläret nedan och dina synpunkter skickas till ansvarig för sidan. Om du anger din e-postadress kan vi ge återkoppling. Tack för att du hjälper oss att skapa en bättre webbplats.

Uppdaterad den